سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، دۆخى عێراقيان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دوا پێشهاتەکانی عێراق و پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.

کوردپرێس:

ئيواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2021/5/3 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازیى له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد.

له‌ کۆبوونەوەیێکدا دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عێراق و پێشبينييه‌کان بۆ نه‌خشه‌ى سياسيى داهاتووى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌کانى داعش و جموجووڵه‌کانى، هاريکارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌کان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريدا، دۆخى ناوچه‌که‌ و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى کارى پێکه‌وه‌يى و نيشتمانيى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان و لايه‌ن و پێکهاته‌کانى وڵات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌کان و تێپه‌ڕاندنى کێشه‌ و قه‌يرانه‌کان و پاراستنى يه‌کڕيزى و ته‌بايى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاتدا، هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتوو، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌کانى هاووڵاتيان بێت له‌ سه‌قامگيرى، خزمه‌تگوزارى و ژيان و داهاتوویێکی باشتر.

News Code 1879

Your Comment

You are replying to: .
captcha