کوردپرێس:
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە، رایگهیاند، “تورکیا کە لە ساڵی 1983ەوە و تا ئێستا لەژێر ناوی ‘ئاسایشی سنور هێرشی زەمینیی و ئاسمانی لە دژی باشوری کوردستان ئەنجام دەدات، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دەرەوەی سنور جگە لە قوڵکردنەوەی شەڕ، بۆ هیچ شتێک بە کەڵک نایەت، لەگەڵ ئەوەی 38 ساڵە هیچ ئەنجامێک بەدەستنەهێنراوە، بەڵام هێشتا پێداگیری لەسەر ئۆپەراسیۆن و شەڕ دەکەن.”
هەر لە راگەیەنراوەکەی هەدەپەدا هاتووە: “هۆکاری سەرەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە بە ناوی ئاسایشی سنور، حسابنەکردنە بۆ کێشەی کورد و پێداگیریکردنە لە سیاسەتی شەڕ و ئاسایش، حسابنەکردن بۆ جێگرەوەی سیاسی بۆ چارەسەر کێشەکان، شەڕەکە قوڵتر دەکاتەوە و ناچارەسەری بەرەوپێشەوە دەبات.”
هەدەپە جەختیشیکردوەتەوە کە تاکە رێگە ئەوەیە کە لەسەر بناغەی ئاشتەوایی و دیموکراسی و دیالۆگ و دانوستان هەوڵی چارەسەری بدرێت.
سرور خدری
Your Comment