ژمارەی حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 45 هەزار و 255 حاڵەت/ 12 هەزار و 460 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 475 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 44 هەزار و 802 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 3ی سەرماوەزی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 12 هەزار و 460 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 866 هەزار و 821 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 453 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 45 هەزار و 255 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 610 هەزار و 406 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 184

Your Comment

You are replying to: .
captcha