عەلی باپیر و بەرهەم ساڵح جەخت لە بڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد لە عێراق دەکەونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لە هەولێر سەردانى عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستانی کرد.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەى عەلی باپیر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێڕاق کرا به‌شێوه‌یێک زەمینەخۆش بکرێ لە بەردەم هەڵبژاردنێکی پاک ‌و بێگەرد کە ماف ‌و خواستی سەرجەم پێکهاتەکانی عێڕاق دەستەبەر بکات ‌و له‌کاتی دیاری کراوی خۆشی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێ.

هاوکات زه‌رووره‌تی یه‌کڕیزیی گه‌لی کورد و پاراستنی پێگه‌ی کورد له‌ به‌غدا به‌پێویست زانرا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان.

لە سەردانەکەى بۆ هەرێم بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لەگەڵ سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەت و جێگرى سەرۆکى حکوومەت و پارتى کۆبووەوە و تیایدا باس لە مەترسییەکانى سەر هەرێم و هەلبژاردنى داهاتووی عێراق و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان تاوتوێ کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1827

Your Comment

You are replying to: .
captcha