بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "بانكی پەرەپێدانی حكوومەتی ئەڵمانیا و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە هاوبەشی لەگەڵ حكوومەتی عێراق، رێكەوتننامەیێكیان واژۆ كرد بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ، بۆ پیشتوانی كرن لە هەوڵەكانی عێراق بۆ بەدەنگەوەچوونى قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو كۆمەكیە داراییە لەلایەن وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدانەوە پێشكەش كراوە، ئەوەش لە ڕێی بانكی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا حكوومەتی ئەڵمانیا پیشتوانكارێكی بەردەوام بووە بۆ كار و چاڵاكیەكانی بەرنامەی نەتەوە یەگرتووەكان لە عێراقدا و بۆ ئەم مەبەستەش تاوەكوو ئێستا زیاتر لە 300 ملیۆن یۆرۆ لەڕێگەی بانكی پەرەپێدانی حكوومەتی ئەڵمانیاوە خستوەتە گەڕ.
لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی ئەڵمانیا پیشتوانیی عێراق دەكات لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی دەستبەجێ و بە مەودایێكی مام ناوەند بۆ ئەو دەرئەنجام و ئاكامانەی كە بەهۆی ئەم پەتایەوە دروست بوون و بۆ ئەم مەبەستەش شێوازیكی فریاگوزاری پێكهێناوە كە لە ڕێگەیەوە كۆمەكی دارایی پێشكەش دەكرێت و ئەم كۆمەكیەی ئێستاش لەم ڕێگەیەوە بۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دابین كراوە.
بەخشینی ئەم كۆمەكیە دەبێتە هۆی ئەوەی كە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەوڵەكانی بۆ بەدەمەوەچوون بۆ قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا فراوانتر بكات لە 15 پارێزگادا، بەمەش، ئەڵمانیا دەبێتە دەیەم هاوبەش كە بەشداربێت لەم هەوڵانەدا و كۆی كۆمەكیەكانیش بەرزدەكاتەوە بۆ نزیكەی 38.9 ملیۆن دۆلار.
ڕێوشوێنەكانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریتین لە زیادكردنی توانای شیكارى تاقیگەكان و دابین كردنی كەلوپەلی خۆپارێزی بۆ كارمەندانی تەندروستی و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ ستراتجیەكانی چاكبوونەوە پاش پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment