بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بەیاننامەیێكدا بڵاوی كردوەتەوە، دوای بەدواداچوونی بەردەوام و كاری مەیدانیی دەزگای دژەتیرۆر، توانیویانە هەماهەنگیكاری ئیدارەی گشتی رێكخراوی داعش ناسراو بە "ئەبو نبأ" لە پرۆسەیێكی جۆریدا لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەستگیر بكەن.
ئەوەشی روونكردوەتەوە، لەلایەن هەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆرەوە چاودێریی وردی بەرپرسەكەی داعش كراوە تا گەیشتوەتە فڕۆكەخانەی بەغدا و ویستوویەتی كۆبوونەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش لە دەوروبەری بەغدا ئەنجام بدات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڵاوی كردوەتەوە، "ئەبو نبأ" لەساڵی 2003ەوە بە چالاكییە تیرۆریستییەكانی ناسراوە و لەگەڵ رێكخراوە تیرۆریستییەكانی قاعیدە و داعش كاری كردوە، هەروەها لەلایەن والی عێراقی رێكخراوی داعشەوە بە نووسراو رێنمایی بۆ نێردراوە و ئەركی ئیداری پێسپێردراوە.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment