ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان ڕەقەمی 4 هەزاری تێپەڕاند

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی دووشەمە 19ی جۆزەردانی 1399 کۆی 4167 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە و 173 هاووڵاتیی کوردستانی بە هۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 19ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 183 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 4167 حاڵەت.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 173 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سەقز 580 حاڵەت

سنە 1509 حاڵەت

بانە 334 حاڵەت

قوروە 323 حاڵەت

دیواندەرە 341 حاڵەت

مەریوان 389 حاڵەت

بیجاڕ 208 حاڵەت

کامێران 186 حاڵەت

دێولان 159 حاڵەت

سەوڵاوا 50 حاڵەت

News Code 178976

Your Comment

You are replying to: .
captcha