بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ڕووداوی وت: "دوو رۆژی رابردوو قەرەباڵخترین دوو رۆژ بوون بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا، لە سووریا لە ناوچەکانی دێرەزوور و دەشتی ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی رووباری فورات، پاڵپشتی پێشکەش بە هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە دەکەین بۆ تێکشکاندنی داعش".
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەش دەکات "هێزەکانی عێراق لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە پشتگیری دەکرێن، ئەوەش بە پێشکەش کردنی پاڵپشتیی ئاسمانی بۆیان.
بە گوتەی مایڵز کاگینز، لە سووریا لە ناوچەکانی دێرەزوور و دەشتی ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی رووباری فورات، تۆڕی قاچاخچییانی داعش هەن و دەشڵێ "شەو و رۆژ بەدوایاندا دەچین و وازیان لێناهێنین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment