کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 16ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 88 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 3739 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 166 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 542 حاڵەت
سنە 1330 حاڵەت
بانە 316 حاڵەت
قوروە 293 حاڵەت
دیواندەرە 341 حاڵەت
مەریوان 354 حاڵەت
بیجاڕ 189 حاڵەت
کامێران 186 حاڵەت
دێولان 147 حاڵەت
سەوڵاوا 41 حاڵەت
Your Comment