کازمی ناوی کاندیده‌کان بۆ وه‌زاره‌ته‌ پڕنه‌کراوه‌کان ڕادەستی حەلبووسی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند ناوی کاندیده‌کان بۆ وه‌زاره‌ته‌ پڕنه‌کراوه‌کان، راده‌ستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کراون.

کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناوی کاندیده‌کان بۆ وه‌زاره‌ته‌ پڕنه‌کراوه‌کان له‌ حکوومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا کازمی راده‌ستی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، کراون.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ که‌ رۆژی شه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان و متمانه‌ به‌خشین به‌ کاندیده‌کان، دانیشت ساز ده‌کات.

ناوی کاندیدکراوه‌کان بۆ پۆسته‌ به‌تاڵه‌کان:

فوئاد حسێن بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، حاکم سالار بۆ پۆستی وه‌زیری داد، ئیحسان عه‌بدلجه‌بار بۆ پۆستی وه‌زیری نه‌وت، حه‌سه‌ن نازم بۆ پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری، محه‌مه‌د که‌ریم بۆ پۆستی وه‌زیری کشتوکاڵ، عه‌لا جبوری بۆ پۆستی وه‌زیری بازرگانی و ئیڤان فائق بۆ پۆستی وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ران.

مسته‌فا کازمی رۆژی حه‌وتی ئایار، 20 له‌ کاندیده‌کانی بۆ وه‌زاره‌ته‌کان خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و متمانه‌ی وه‌رگرت و له‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌ستبه‌کاربوو.

به‌هۆی رێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌ کاندیده‌کان، کاندیدی پێنج وه‌زاره‌ت له‌وانه‌ش بازرگانی، کشتوکاڵ، رۆشنبیری، کۆچ و داد نه‌یانتوانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست بهێنن، هه‌روه‌ها هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و نه‌وت ده‌نگدان له‌سه‌ریان دواخرا.

له‌ئێستادا کابینه‌که‌ی کازمی که‌ له‌ 22 وه‌زاره‌ت پێکهاتووه‌، ته‌نها خاوه‌ن ١٥ وه‌زیره‌ و پۆستی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌کان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌کانی دیکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌دبرێن و کازمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178938

Your Comment

You are replying to: .
captcha