سەرکردایەتی یەکێتی و گۆڕان بەرپرسن لە پێشێلکاری دژی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، سەرکردایەتی یەکێتی و گۆڕان بەرپرسن لە پێشێلکاری دژی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان.

کوردپرێس: سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی فراکسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانی عێراق لە نووسینێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بلاۆی کردووەتەوە نووسیویەتی: "ئەمرۆ لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی ژمارەیێک هاوڵاتی و کاسبکار بە مەبەستی دەربرینی نارەزایی دژی بریاری قەدەغەی هاتوچۆ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، بەڵام لەبری پاراستن و دابین کردنی کەشێکی ئارام بۆیان، هێزە چەکدارەکانی سەربەیەکێتی وەک پیشەیی هەمیشەییان بە شێوەیێکی دڕندانە پەلاماری خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسانیان دا و دەستیان لەکەس نەپاراستووە و بە نایاسایی چەندین خۆپیشاندەر و ۆژنامەنووسیان دەستگیر کردووە."

شەمسەدین ئاماژەی بەوەش داوە،" لە هەندێ جێگاش تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا کراوە و ترس و تۆقاندن شەقامەکان بڵاو کراوەتەوە. بەتوندی سەرکۆنە و شەرمەزاری هەر هەنگاوێکی پێشێلکاری دژی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان راستەوخۆش سەرکردایەتی یەکێتی و گۆڕان لێی بەرپرسن.

سەرکەوت شەمسەدین لە کۆتایی نووسینەکەی دەڵێت: "یەکێتی نیشتیمانی و بزووتنەوەی گۆڕان بەرپرسی یەکەمی مەلەفی ئیداری و ئەمنی ئەم شارەن، هەر کردەوەیێکی نایاسایی هێزە ئەمنیەکان ئەوان بەرپرسی یەکەمن، سەبارەت بە دۆخی خۆپارێزیش نابێت مل بۆ بریارە تاکرەوانەکانی هەولێر نەدەنە و ژیان لەم شارە ئاسایی بکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178924

Your Comment

You are replying to: .
captcha