دیداری نێوان سەرۆکی هەرێم و باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، جه‌خت له‌ هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و پێویستیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا ده‌كاته‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 2/6/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ ماتیو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا دۆخى عێراق و پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ ئابوورییه‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ و جموجووڵى داعش، ده‌ستبه‌ركاربوونى سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنى كابینه‌كه‌ى و دیالۆگى ستراتیژیى عێراق و ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ دچێت، تاوتوێ كران.

نێچیرڤان بارزانى پشتیوانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى كازمى دووپات كرده‌وه‌ و هیواى خواست پێكهاته‌ى كابینه‌كه‌ى ته‌واو بكرێت تاكو حكوومه‌ت بتوانێت هه‌نگاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و دۆخى ئابوورى، سیاسى، ئه‌منى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بنێت.

هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگیى دیالۆگى ستراتیژیى عێراق و ئه‌مه‌ریكا كۆك بوون كه‌ ده‌بێته‌ چارچێوه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق به‌رژه‌وه‌ندى و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانى خۆى ده‌ستنیشان بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و پێویستیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا، كرایه‌وه‌.

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى هاوكاریى لایه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و ڕۆڵى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌، هاندانى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

News Code 178914

Your Comment

You are replying to: .
captcha