کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 12ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 123 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 3185 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 157 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 515 حاڵەت
سنە 1113 حاڵەت
بانە 282 حاڵەت
قوروە 261 حاڵەت
دیواندەرە 264 حاڵەت
مەریوان 261 حاڵەت
بیجاڕ 165 حاڵەت
کامێران 161 حاڵەت
دێولان 129 حاڵەت
سەوڵاوا 34 حاڵەت
Your Comment