کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 8ی جۆزەردانی 1399 دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە خولی یازدەهەم بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا محەمەد باقر قاڵیباف بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران وەک سەرۆکی خولی یازدەهەمی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا.
شایانی باسە دوو کاندیدی دیکەش بۆ ئەو پۆستە ناوی خۆیان تۆمار کردبوو کە بریتی بوون لە فەرەیدوون عەباسی و مستەفا میرسەلیم.
Your Comment