کوردپرێس:
دەروازەی سنووری بازرگان لە نێوان ئێران و تورکیا لە مانگی ڕەشەمەی 1399وە بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران و تورکیا داخرا و ماوەی سێ مانگەی ئەو سنوورە بە داخراوی ماوەتەوە.
پاش ئەوەی چەندین جار هەوڵی جیدی بۆ کردنەوەی سنوورەکە درا لە ئەنجامدا وەزیری بازرگانی بە وەکالەت لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند دەروزاەی سنووری بازرگان بکرێتەوە.
هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییەی نێوان ئێران و تورکیا لە ئاستی باڵادا ئەنجام دەدرا و تەنانەت سەرۆککۆماری ئێران فەرمانی بە بریکاری خۆی کردبوو کە هەموو مەزارەتە پێوەندیدارەکان هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەکە بە داخراوی نەمێنێتەوە.
سنووری بازرگان یەک لە دەروازە سنوورییە خاکییەکانی ئێرانە کە لە نێوان سنوورە زەمینییەکاندا پێگەیێکی تایبەت و هەرەگرینگی هەیە و دەوری تایبەت دەبینێت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی زەمینیدا.
Your Comment