وەزیری خوێندنی باڵا پرسەنامەیێک بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر خوڕەمدڵ بڵاو دەکاتەوە

بەشی کوردستان- مەنسوور غوڵامی وەزیری خوێندنی باڵا لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەرۆکی زانستگای کوردستانی کردووە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر مستەفا خوڕەمدڵ ڕادەگەیێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پیامەکەی دکتۆر خوڕەم دڵ بەمشێوەیە:

جەنابی دکتۆر ڕەحمەت سادقی

سەرۆکی زانستگای کوردستان

سڵاو

هەواڵی کۆچی دوایی هاوکاری بەڕێز دکتۆر مستەفا خوڕەمدڵ بووە هۆی خەم و پەژارەمان.

لەلایەن خۆم و بە نوێنەرایەتیی لە هەموو کۆمەڵەی مامۆستایان و کۆمەڵگای زانستیی وڵاتەوە سەرخۆشیی لە ئێوە و هاوکارانی بەڕێز و بنەماڵەی بەڕێزی ئەو کۆچکردووە دەکەم و و نزا دەخوازین خواى میهرەبان جێگە و دوا مەنزڵگاى خوالێخۆشبوو بەهەشت بێت و سەبووریى بە کەسوکار و خۆشەویستانى بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178849

Your Comment

You are replying to: .
captcha