بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومەر نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، وردەکاری درۆی 20 ملیار دۆلار قەرزاریی حکوومەت و ئاشکرا کردنی ڕەسیدی نەقدی زیاتر لە 7 ملیار دۆلاری حکوومەتی هەرێم بەمشێوەیە:
پاش بەدواداچوونێکی زۆر گەشتمە ئەو ئەنجامەی کە حکوومەتی هەرێم نەک قەرزار نییە، بەڵکوو لە ساڵی 2014 کە یەکەم ساڵی قەیرانی داراییە و 12 مووچەی داوە ب ەمووچەخۆران لەکۆتایی ساڵدا لە 31/12/2014 بەنووسراوی فەرمی سەرۆکی حکوومەت بەژمارە 3539 ی 30/4/2015 کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەنووسراوی ژمارە (ک 1587 لە24/5/2015) ئاراستەی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی کردووە، لەو نووسراوەدا کە بەیاننامەی دارایی بۆ ساڵی 2014 یە، حکوومەتی هەرێم نەک قەرزدار نەبووە بەڵکوو خاوەنی 8 ترلیۆن و 811 ملیارو 89 ملیۆن دیناری نەقدی بووە!
سۆران عومەر دەشڵێت، بۆ سەلماندنی ڕاستی ئەم 7 ملیار دۆلارەش تەحەدای سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی دەکەم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment