بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای واشنتن هۆشداری دەدات کوردانی سووریا دەستیان بە یارمەتییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەگەیشتووە و پێداویستییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنایان لەبەردەست نییە.
ناوەندی واشنتن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەخت دەکاتەوە ئەمریکا کە یەکێک لە ئەکتەرانی سووریایە دەبێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ کۆمەک و یارمەتیی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکات.
ڕێکخراوەکە هۆشداریش دەدات کە باکووری سووریا ئیمکانات و کەرەستەی زۆر سنوورداری هەیە بۆ ئەو حەشیمەتەی کە دەگەنە نزیک 2 ملیۆن کەس.
ناوەندی واشنتن ئاماژە بە نەبوونی کەرەستەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا دەکات و دەڵێت تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە کونترۆڵی ئەم پەتایەدا سەرکەوتوو بووە.
لە ڕاپۆرتەکەی ناوەندی واشنتن-دا هاتووە ئەمریکا زیاترین یارمەتیی دارایی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوە و ناوچەکانی باکووری سووریاش دەبێت لەو یارمەتییانە بێ بەش نەبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment