بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: یادکردنه‌وه‌ى شۆڕشی گوڵان رێزلێنانه له خه‌باتی گه‌ل و تێکۆشان و ماندووبوونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان و ده‌ربڕینی ستایش و ئهمهکدارييه بۆ خوێنی پاکى شه‌هیدان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌کانیان.
نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی 44ەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان بڵاوی کردەوە دەڵێت: "يادى شۆڕشی گوڵان که کۆکه‌ره‌وه‌ی هێزه نیشتمانیيهکان و ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووى کار و خه‌باتی پێکه‌وه‌یی لایه‌نه کوردستانیيهکانه و به‌ره‌ى کوردستانى لێوه دروستبوو، ده‌بێت هانده‌رێکی به‌هێزبێت بۆ هه‌میشه نوێبوونه‌وه و هێنانه‌کایه‌ی روانگه‌ی نوێ له شێوازی خه‌بات و تێکۆشانی نیشتمانیانهماندا. متمانه‌ی کوردستانیان به په‌یام و ئامانجه‌کانی شۆڕش، پشتیوانیيێکی گه‌وره بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی له ماوه‌یێکی کورت‌دا به ئیراده‌یێکی پۆڵایينهوه."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەدات "ئه‌مڕۆ کاتێک يادى شۆڕشى گوڵان ده‌که‌ينه‌وه، له‌پێشترین ئه‌رک و بهرپرسیاريهتيی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته کوردستانیيه‌کان، کارکردنی به‌رده‌وامه بۆ پته‌وکردنی یه‌کڕیزی و متمانه و گیانی لێبوورده‌یی و يهکترقبووڵ کردن و بڕوابوون به بنه‌مای کاری پێکه‌وه‌یی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و قه‌یرانانه‌دا که رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌که‌مان و مسۆگه‌ر کردنی ئاینده‌یێکی گه‌شتر."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment