سێ په‌رله‌مانتار سەبارەت به‌ قه‌رزی 27 ملیار دینار له‌سه‌ر هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سێ په‌رله‌مانتار سەبارەت به‌ قه‌رزی 27 ملیار دینار له‌سه‌ر هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێک بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن، سەبارەت بەوەی حکوومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە، دەپرسین: ئەم قەرزانە چۆن و بۆچی کراون؟

کوردپرێس: هه‌ریه‌که‌ له‌ په‌رله‌مانتاران سیروان بابان، دیاری ئەنوەر و مەم بورهان قانع له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێن: نابێت لە پڕۆسەیەکدا بەناوی "چاکسازیی"، دەست ببرێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو چاکسازیی راستەقینە، دەبێت لە سەرچاوەکانی داهات و شەفافییەتی نەوت و گرێبەستەکانی نەوت و سەرجەمی سامانە سروشتییەکان دا بێت و دەسەڵاتی کۆمپانیاکانی حزب لەم بوارانەدا نەهێڵرێن.

راگەیاندراوێک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆی کوردستانەوە

دەربارەی پەیامەکەی دوێنێ شەوی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم راگەیاندراوە بۆ رایگشتیی کوردستان بڵاودەکەینەوە:

1- سەبارەت بەوەی حکوومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە، دەپرسین: ئەم قەرزانە چۆن و بۆچی کراون؟ لەکێ‌ کراون؟ بۆچی بەبێ‌ رەزامەندیی پەرلەمان کراون؟ کامەیە "نیعمەت"ی سیاسەتی نەوتیی هەرێمی کوردستان؟ دوو ساڵە حکوومەت دەڵێت: قەرز دەدەینەوە، ئایا تایئێستا چەندە قەرزی داوەتەوە و بەکێی‌ داوە؟

2- نابێت لە پڕۆسەیێکدا بەناوی "چاکسازیی"، دەست ببرێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو چاکسازیی راستەقینە، دەبێت لە سەرچاوەکانی داهات و شەفافییەتی نەوت و گرێبەستەکانی نەوت و سەرجەمی سامانە سروشتییەکان دا بێت و دەسەڵاتی کۆمپانیاکانی حزب لەم بوارانەدا نەهێڵرێن.

3- داوا لە سەرجەمی پەرلەمانتارانی کوردستان دەکەین، هاوکار و پشتیوانمان بن بۆ ئەوەی دوای پشوەکانی جەژن، بەرپرسانی باڵای حکوومەت بانگێشتی پەرلەمان بکەین و "کۆکار"ێکی پەرلەمانیی لە سەرجەمی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان پێکبهێنرێت و ئامانج لێی بەدواداچونی ئەو 27 ملیار دۆلارە بێت، کە گوایا قەرزە و کەوتووەتە سەر حکوومەتی هەرێم، سەرەڕای دیاری کردنی ئاڕاستە ستراتیژییەکانی چاکسازیی راستەقینە لە هەرێمی کوردستان و دەرکردنی یاسایێک بۆ چاکسازیی لە سێکتەرەکانی نەوت و داهاتەکانی ناوخۆدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178830

Your Comment

You are replying to: .
captcha