ئەمریکا کۆتایی بە پشتگیرییەکانی لە YPG بێنێت، کەشی پێوەندییەکانمان هێور دەبێتەوە

بەشی تورکیا- وەزیری دەروەی تورکیا دەڵێت ئەگەر ئەمریکا کۆتایی بە پشتگیرییەکانی خۆی لە PKK و YPG بێنێت کەشەکە بۆ پێوەندیی نێوان دوو وڵات خۆش دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەروەی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە پرسی سیستەمی بەرگریی S-400 و ئەو ناکۆکییانەی کەوتۆتە نێوان تورکیا و ئەمریکا لەسەر ئەم بابەتە و وتی: سیاسەتی دەروە دەبێت بەلەبەرچاو گرتنی ڕاستییەکان پەیڕەو بکرێت، ئەگەر ئەمریکا کۆتایی بە پشتگیرییەکانی خۆی لە PKK و YPG بێنێت کەشەکە بۆ پێوەندیی نێوان دوو وڵات خۆش دەبێت.

چاوشئۆغڵۆ زیاتر لەمبارەوە گوتی ئەم کەشە دەتوانێت بەلە بەرچاو گرتنی خواستی تورکیا بەبارەی جەماعەتی گولەنەوە دەستەبەر بکرێت ئەوەش کە بۆچی ئێمە هانامان بۆ ئیس-400 بردوو ئەمریکا وەڵامەکەی بەباشی دەزانێت.

ڕۆژنامەی ملییەت هەروەها بڵاوی کردۆتەوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتەکانیدا ڕایگەیاندووە: دەرفەتێکی زۆر گرینگمان لەپێشە. ئەگەر بتوانین کێشەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەڕێزگرتن لە لایەنی بەرانبەر و لێکتێگەیشتن تێپەڕ بکەین دەتوانین تەنانەت بگەین بە ئامانجی گەورەی ئابووری نێوانمان واتە گەیشتن بە 100 ملیار دۆلار ئاڵۆگۆڕی بازەرگانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178824

Your Comment

You are replying to: .
captcha