بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکايەتى فەرمانگەى پەيوەندييەکانى سەربە سەرۆکايەتى کۆمارى تورکيا ڕایگەیاند لەو پەیوەندییەدا ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێى بابەته دووقۆڵییهکان، پرسی ليبيا و سووريا و پێشهاتەکانى ناوچەکەیان کردووە.
لە راگهیهنراوێکدا که لهلایهن سەرۆکايەتیی فەرمانگەى پەيوەندييەکان سەربە سەرۆکايەتى کۆمارى تورکيا بڵاوکراوەتهوە، هاتووە: "لە ميانى پەيوەندييە تهلهفۆنییهکەى نێوان رهجهب تهیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ-دا، تاوتوێى بابەته دووقۆڵییهکان، پرسی ليبيا و سووريا و پێشهاتەکانى ناوچەکە کرا.
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە هەردوو سەرۆک کۆمار، هاوڕابوون لەسەر بەردەواميیدان بە هەماهەنگى سياسیی و سەربازیى لە ناوچەکەدا. جەخت لەوەش کرایهوه که گهلانی هەردوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤايرۆسى کۆرۆنا پشتیوانی یهکتربوون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment