کوردپرێس: مەسعوود بارزانی، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاوڕ کردەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و موسڵمانان، لە پەیامەکەیدا داوا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات "لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تەحەدییات و تێپەڕاندنی دۆخی ناهەمواری هەرێم، لە ئاست بەرپرسیاریێتیی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا بن و رێگەی تەبایی و برایەتی و یەکڕیزی بگرنە بەر".
بارزانی دەڵێت بەهۆی "پەتای کۆرۆنا و قەیرانە سیاسییەکانی عێراق و دۆخی خراپی ئابووریی ناوخۆیی و جیهان، هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناهەموار و هەستیار و لەبەردەم تەحەددیاتی تازەدایە"... جەختیش لە یەکڕیزی دەکاتەوە و دەڵێت "هەرچی دەستکەوت و سەرکەوتنی گەلی کوردستانیش هەبووە، لە سایەی یەکڕیزی و هەست بە بەرپرسیاریێتی لایەنەکان هاتووەتە کایەوە".
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت:
جه‌ژن له کاتێکدا دێته‌وه که هه‌رێمى کوردستانيش وه‌ک وڵاتانى ناوچه‌که و جيهان، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسيى بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنى زياترى په‌تاى ڤايرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته هه‌مه‌لايه‌نه‌کانى بووه‌ته‌وه، بۆيه پێويسته هه‌موومان له هه‌رێمى کوردستان پێکه‌وه، يه‌کڕيز و ته‌با کار بکه‌ين و هاوکار و يارمه‌تيده‌ر بين.
نێچیرڤان بارزانی، دووپات له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه، که ته‌نها به کارى پێکه‌وه‌يى و ته‌بايى و هاوکاريى هه‌موو لايێک، وه‌ک قه‌يرانه‌کانى پێشتر ده‌توانین ئه‌و دۆخه‌ش تێپه‌ڕێنين و پێکه‌وه به‌سه‌رياندا سه‌رکه‌وين.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment