بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە بەیاننامەیێکدا باس لە مەترسیدار بوونی دۆخەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات. ئەم کۆمیتەیە لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی دۆخی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دنووسێت: ملیۆنان کەس ئێستاش لەزێر مەترسییەکانی پێکدادانی سەربازیدان، جوونکە خانووەکان ڕووخاون، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لەبەردەستی خەڵکدا نین و کۆرۆنایش لەسەر هەموو ئەمانە هاتووە و هەڕەشە لە تەندروستیی خەڵک دەکات.
کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە دێژەدا ئاماژە بەم بابەتە دەکات کە لە 16 نەخۆشخانەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تەنها یەکیان بەتەواوێتی دەتوانێت وەڵامی خواستی خەڵک بداتەوە و زیاتر بە نیوەشیان بەتەواوێتی توانای خزمەتگوزراییان نییە.
ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە هەروەها هۆشداری دەدات کە داخستنی ئاوی ئەم ناوچەیە هەڕەشەیێکی بەردەوامە لەسەر باری تەندروستیی دانیشتووانی کوردستانی سووریا.
بەگۆێرەی ئەو ڕاپۆرتە کورتهێنانی پێداویستییە سەرەکییەکان و بێکاری و گرانی لە شارەکاندا بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیێک لە خەڵک بۆ لادێکان بگەڕێنەوە.
کەریم مەحموود سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە حەسەکە هۆشداری دەدات خەڵکی ئەو ناوچەیە بەدەست بێکاری و گرانی نەبوونی کارەباوە دەناڵێنن. ناوەندە نێونەتەوەییەکان دەبێت بەزووترین کات فریای ئەو خەڵکە کەون.
کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور هەروەها باس لە نەبوونی خواک و خواردەمەنیی پێویست دەکات بۆ دانیشتووانی کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment