ئەگەر جۆبایدەن ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەمێننەوە

بەشی جیهان- ڕاوێژکارێکی کاندیدی دیموکراتییەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە لێدوانێکدا دەڵێت ئەگەر جۆبایدەن ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەمێننەوە.

کوردپرێس:

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە کۆی 2000 هێزی ئەمریکی کە لە سووریا بوون نزیکە 1500 سەربازی لە خاکی سووریا بردۆتە دەرەوە و ئێستا 500 بۆ 600 هێزی ئەمریکی لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا و لە بنکەی سەربازیی تەنەف ماونەتەوە.

تۆنی بلینکەن ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی جۆبایدەنە کە لە پشکی دیموکراتییەکانی ئەمریکا خۆی پاڵاوتووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەمریکا. ناوبراو ڕەخنەی لە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی سووریا کردووە و لە لێدوانێکدا باسی ڕوانگەی بایدن دەکات لەبارەی هەبوونی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا و دەڵێت ئەگەر جۆبایدن ببێتە سەرۆککۆمار ئەو 500 هێزە ئەمریکییەی لە کێڵگە نەوتییەکانی سووریان هەر لەوێ دەمێننەوە.

ئەو ڕاوێژکارەی بایدن بە سی بی ئێسی ئەمریکیی وتووە نابێت هێزە ئەمریکییەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی کورد جێگیر بن بەڵکوو دەبێت بگوازرێنەوە بۆ دەوروبەری کێڵگە نەوتییەکان و ئەمریکا کێڵگەکان وەک کارتی گوشار دژی دەوڵەتی ناوەندیی دیمەشق بەکار بهێنێت و ڕێگە نەدات دیمەشق دەستی بەو کێڵگە نەوتییانە بگات.

ناوبراو ئەوەشی وتووە کە سیاسەتی دەوڵەتی ئەمریکا لەبارەی سووریاوە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆبامادا سەرکەوتوو نەبووە.

News Code 178790

Your Comment

You are replying to: .
captcha