کوردپرێس:
پاش دانووستان و گفتوگۆی لایەنە کوردییەکان کە ئەنەکەسە و پەیەدە دوو لایەنی سەرەکیی ئەو گفتوگۆیە بوون لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرجەم لایەنە کوردییەکانی کوردستانی سووریا بڕیاریان دا لە ژێر یەکەیێکی ڕێکخراەوەییی هاوبەشدا کار بکەن کە ناوی "پارتەکانی یەکتێیی نیشتمانیی کورد"ی لێنراوە.
لە راگەیەنراوی دامەزراندنی "پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورد"دا لە رۆژئاڤای کوردستان هاتوە، "بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی سوریا و ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت و بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازەکەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە ئامانجی یەکخستنی دەنگی کورد لە کوردستانی سووریا، پارتەکانی ناو ئیدارەی خۆسەری و دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری لە قامشلۆ کۆبوینەوە".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، ژمارەی پارتە بەشداربووەکان 25 پارتی سیاسییە لە رۆژئاڤای کوردستان و سەرجەمیان چالاکی و بەرنامە سیاسییەکانیان لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەتی "پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورد" درێژە پێدەدەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کوردستانی سووریا بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی، زۆترین پارتی سیاسی و جوڵانەوەی تێدا دروستبوە، لە ماوەی رابردوشدا هەوڵەکان بە ئامانجی یەکخستنی ریزەکانی کورد لە سوریا چڕکراونەتەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوی سووریادا کورد لە رێگەی هەرێمێکی دەستورییەوە بتوانێت مافەکانی خۆی جێگیر بکات.
Your Comment