بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆک، له کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی شاری دهۆک رایگه‌یاند دهۆک خاوه‌نی خۆی هه‌یه و ئه‌ویش پارتی دیموکراتی کوردستانه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ندامی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانانه کردووه، فه‌رهاد ئه‌تروشی رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی یه‌کگرتوو، یه‌کێتی و گۆڕان به‌شێوه‌یێکی فراوان به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌یان کردووه، به‌ڵکوو ئاماده‌کاری و کۆبوونه‌وه‌یان بۆ کردووه و له‌لایه‌ن خودی لاهور شێخ جه‌نگی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له به‌شداربووه‌کان کراوه.
هه‌روه‌ها فه‌رهاد ئه‌تروشی گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت گۆڕانگاری بکه‌ن ئه‌و پێویسته به‌رێگای دیموکراسی وه‌کوو هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، نه‌ک په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment