حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی نووسراوێکی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەداتەوە: ئەمە ڕای مستەفا کازمی نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی نووسراوێکی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەداتەوە، کە ڕایگەیاندبوو هەولێر دەبێت خۆی مووچەی فەرمانبەان دابین بکات، و وتی: ئە نامە ڕای سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو هیچ رێککەوتنێک لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە وەڵامدا دەڵێت، لێکتێگەیشتنی هەولێر و بەغدا لە قسەی بەڕێوەبەرێکی گشتیدا قەتیس ناکرێت.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو نووسراوەی حکوومەتی عێراق لە 5ـی ئەم مانگەدا کراوە و رای مستەفا کازمی نییە، لێکتێگەیشتنی هەولێر و بەغدا لە قسەی بەڕێوەبەرێکی گشتیدا قەتیس ناکرێت".

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی حکوومەتەکەی مستەفا کازمییەوە ئاماژەی بەوە کرد، هەولێر لەگەڵ حکوومەتی تازەدا بەتایبەتی لێکتێگەیشتنی باشی هەیە.

جووتیار عادل جەختی لەوە کردەوە، هەولێر پابەندە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت وەک لە کۆتایی 2019 دا رێککەوتنی لەسەر کراوە و لەبەرامبەردا دەبێت بەغدا شایستە داراییەکان بدات.

لە نووسراوێکدا کە رۆژی 2020-05-07 دەرچووە و حەمید غەزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران لە 5-5-2020 واژۆی کردووە، حکوومەتی عێراق باسی لەوە کردووە کە دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە حکوومەتی عێراقەوە نییە، بەڵکوو ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و دەبێت لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دابینی بکات.

لەو نووسراوەی حکوومەتی عێراقدا ئەوەش هاتبوو، بەپێی یاسای بوودجە هەرێمی کوردستان دەبێت پابەندبێت بەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی گەنجینەی گشتی بکات، بەپێچەوانەوە لە پارەی ساڵانەی هەرێمی کورستان دەبڕدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178772

Your Comment

You are replying to: .
captcha