کوردپرێس: فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکا ده‌ڵێت" دوای جه‌ژن کۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌ب سیاسیی پارتی دیموکرات کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌کرێت، و دواتر هه‌وڵ ده‌درێت بۆ کۆبونه‌وه‌ی لووتکه.
ناوبراو ده‌شڵێت "نه برایانی یه‌کێتی ئێمه‌یان بانگهێشت کرد بۆ کۆنگره‌ی خۆیان، نه ئێمه‌ش نامه‌یێک یان برووسکهیێکمان کرد بۆ کۆنگره‌که‌یان که من ده‌ڵێم حه‌ق بوو ئێمه برووسکه‌یان بۆ بکه‌ین.
فازڵ میرانی هه‌روه‌ها وتی" هه‌م جه‌نابی سه‌رۆک هه‌م هه‌موو براده‌رانی مه‌کته‌ب سیاسی ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی نوێی یه‌کێتی ده‌که‌ین، میرانی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی دهۆک ده‌ڵێت" خۆپیشاندان مافی ڕه‌وای خه‌ڵکه ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت وه‌ربگیرێت به‌ڵام ڕموزی براده‌رانی یه‌کگرتوو له‌ناو خۆپیشانده‌رانی دهۆک-دا هه‌بوو که ئه‌وه‌مان له‌یه‌کگرتوو پێشبینی نه‌ده‌کرد.
ناوبراو وتیشی "هه‌ندێک په‌رله‌مانتاری حیزبه‌کانی تر پێشتر ده‌یان ووت ئێمه داهاتی ناوخۆیی به‌شی هه‌رێم ده‌کات، من حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وانه ئه‌مڕۆ بێن داهاتی نێوخۆیی بژمێرن و کۆی بکه‌نه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment