کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 28ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 64 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 2078 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 138 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 436 حاڵەت
سنە 610 حاڵەت
بانە 237 حاڵەت
قوروە 184 حاڵەت
دێولان 89 حاڵەت
مەریوان 116 حاڵەت
بیجاڕ 114 حاڵەت
دیواندەرە 153 حاڵەت
کامێران 112 حاڵەت
سەوڵاوا 27 حاڵەت
Your Comment