دەستگیر کردنی خۆپیشاندەران میکانیزمێکی شیاو نیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی خەڵک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژووری رۆژنامەوانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند پشتیوانی لە هەموو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیێک دەکەن لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

کوردپرێس: له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ژووری رۆژنامەوانیی بزووتنەوەی گۆڕان باسی له‌وه‌ش كردووه‌: لە شاری دهۆک، ژمارەیێک مامۆستا و فەرمانبەر، وەک مافێکی سەرەتایی بۆ داواکردنی مووچە و لابردنی پاشکەوت گردبوونەوەیێکی ناڕەزایەتیان لە پارکی ئازادی رێکخست، ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەرییە، هاوکاتە لەگەڵ قەیران و کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆرۆنا، کە جێکەوتی قوڵی لەسەر ئاستی جیهان دروستکردوە و کاریگەری نەرێنیشی لەسەر ژیانی خەڵک لە عێراق و هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان باسی له‌وه‌شكردووه‌: لەم دۆخەدا، مووچەخۆران بێ مووچە و ژیانی ئاسایی و کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی خەڵک زۆر خراپە. ئەرکی حکوومەت و دامەزراوە ئەمنیەکانە لەچوارچێوەی یاسا و رێکارە تەندروستەکان مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازیی بکەن.

ده‌شڵێت: دەستگیرکردنی ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر و رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە شاری دهۆک، نەک میکانیزمێکی شیاو نیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی خەڵک، بەڵکوو کاردانەوەیێکی خراپە لەگەڵ دۆخێکی خراپ و خزمەت بە هەلومەرجە بابەتیەکان ناکات.

ژووری رۆژنامەوانیی بزووتنەوەی گۆڕان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان، وەک بڕوابوون بە ئازادی و ئازادیە گشتیەکان، پشتیوانی لە هەموو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیێک دەکەین لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان. دواکاریشین جگە لە ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان، کاردانەوەی هێزە ئەمنیەکان گونجاو بێت لەگەڵ ئەو خەڵکەی داوای ژیانێکی شیاوتر و مووچە و قووتی خۆیان دەکەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178757

Your Comment

You are replying to: .
captcha