بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمىف سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لەکاتى سەرداني کردنى بارەگاى حەشدى شەعبى لە وتەيەکدا وتى: پشتگيرى حەشدى شەعبى دەکات و قوربانيەکانى بەرز ڕادەگرێت، دەشڵێت لە کۆتايى هێنان بە ڕێکخراوى داعش نزيک دەبينەوە کە لە ئێستادا هەوڵى ئەوە دەدات ڕيزەکانى ڕێکبخاتەوە، شەڕکەرانى حەشدى شەعبى لە ڕيزەکانى پێشەوەن لەگەڵ براکانيان لە سوپا و سەرجەم هێزە چەکدارەکانى تر".
ناوبراو وتيىشى: " ياساى حەشد ژمارەى 40 ى ساڵى 2016 ئەو چوارچێوە ياساييەيە کە دەتانپارێزێت و بەرگرى لێ دەکەين، هێزى دەوڵەت لەوەدايە کە ياساکانى و گەلەکەى بەيەکەوە بگونجێن، ئەم حەشدە حەشدى نيشتمانە کە قوربانيەکان و شەهيدەکانى لە بيرەوەرى عێراقيەکاندا بە زيندوويى دەمێنێتەوە".
کازمى هۆشداريشى دا لە بوونى دەنگە نەشازەکان کە هەوڵى دروست کردنى بۆشايى دەدەن لە نێوان حەشد و دەوڵەتدا و دەشڵێت: "پێويستە ئەو گومانانە بوەستێنرێن، حەشد لەسەر داواى مەرجەعى ئايينى کە خۆى لە ئایەتۆڵڵا عەلى سيستانى دەبينێتەوە بنياد نراوە و بەکەم سەيرکردنى شەهيدەکانى لەلايەن هەر لايەنێکەوە بە تەواوەى ڕەتدەکەينەوە".
سەرۆک وەزيرانى عێراق لە کۆتايى قسەکاندا وتى: "پشتگيرى حەشدى شەعبى دەکەن لە چوارچێوە ياسايى و فەرميدا" بەڵێنيشى بە سەرکردايەتى حەشد دا کە سەردانى تريش دەکات بۆ سەيرکردنى پێداويستيەکانيان و تەنسيقى پرۆسە سەربازيەکان دژى ڕێکخراوى تيرۆرستى داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment