هێزەکانی حەشدى شەعبى لە ڕيزەکانى پێشەوەن لەگەڵ براکانيان لە سوپا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزيرانى عێراق جەختی کردەوە پشتگيرى پاراستنى دەستەى حەشدى شەعبی دەکات وەکوو ڕێکخراوێکی فەرمی و یاسایی عێراق ئەوان لە ڕيزەکانى پێشەوەن لەگەڵ براکانيان لە سوپا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمىف سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لەکاتى سەرداني کردنى بارەگاى حەشدى شەعبى لە وتەيەکدا وتى: پشتگيرى حەشدى شەعبى دەکات و قوربانيەکانى بەرز ڕادەگرێت، دەشڵێت لە کۆتايى هێنان بە ڕێکخراوى داعش نزيک دەبينەوە کە لە ئێستادا هەوڵى ئەوە دەدات ڕيزەکانى ڕێکبخاتەوە، شەڕکەرانى حەشدى شەعبى لە ڕيزەکانى پێشەوەن لەگەڵ براکانيان لە سوپا و سەرجەم هێزە چەکدارەکانى تر".

ناوبراو وتيىشى: " ياساى حەشد ژمارەى 40 ى ساڵى 2016 ئەو چوارچێوە ياساييەيە کە دەتانپارێزێت و بەرگرى لێ دەکەين، هێزى دەوڵەت لەوەدايە کە ياساکانى و گەلەکەى بەيەکەوە بگونجێن، ئەم حەشدە حەشدى نيشتمانە کە قوربانيەکان و شەهيدەکانى لە بيرەوەرى عێراقيەکاندا بە زيندوويى دەمێنێتەوە".

کازمى هۆشداريشى دا لە بوونى دەنگە نەشازەکان کە هەوڵى دروست کردنى بۆشايى دەدەن لە نێوان حەشد و دەوڵەتدا و دەشڵێت: "پێويستە ئەو گومانانە بوەستێنرێن، حەشد لەسەر داواى مەرجەعى ئايينى کە خۆى لە ئایەتۆڵڵا عەلى سيستانى دەبينێتەوە بنياد نراوە و بەکەم سەيرکردنى شەهيدەکانى لەلايەن هەر لايەنێکەوە بە تەواوەى ڕەتدەکەينەوە".

سەرۆک وەزيرانى عێراق لە کۆتايى قسەکاندا وتى: "پشتگيرى حەشدى شەعبى دەکەن لە چوارچێوە ياسايى و فەرميدا" بەڵێنيشى بە سەرکردايەتى حەشد دا کە سەردانى تريش دەکات بۆ سەيرکردنى پێداويستيەکانيان و تەنسيقى پرۆسە سەربازيەکان دژى ڕێکخراوى تيرۆرستى داعش.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178751

Your Comment

You are replying to: .
captcha