بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە دیداریدا لەگەڵ ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵوێزی رووسیا لە بەغدا، داوەتنامەیێکی فەرمی ئاراستەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا کرد بۆ سەردانی کردنی عێراق، لە کاتێکدا پوتین لە ڕێگەی نووسراوێکەوە کازمی بۆ مۆسکۆ داوەت کردبوو.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ کازمی و ماکسیمۆڤ لە بەغدا کۆبوونەتەوە، سەرۆکی حکوومەتی عێراق شانازی وڵاتەکەی دووپات کردووەتەوە بە پەیوەندییە پتەوەکانی لەگەڵ مۆسکۆ، گوتوویەتی بە پەرۆشەوەن بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، ئاسایشی و کولتوورییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی مۆسکۆدا.
هەر لە دیدارەکەدا، کازمی داوەتنامەیێکی فەرمی لە ڕێگەی باڵوێزی مۆسکۆوە بۆ پوتینی سەرۆکی رووسیا ناردووە، تا لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی بەغدا بکات.
لای خۆیەوە ماکسیمۆڤ پەیامێکی پیرۆزبایی کە بە دەستی پوتین نووسراوە، بە دەستی مستەفا کازمی گەیاند، تیایدا بە ناوی دەوڵەتی رووسیاوە پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کراوە بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، هەروەها تیایدا داوەتنامەیەک ئاراستەی کازمی کراوە بۆ سەردانی کردنی مۆسکۆ.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا مەیلی خۆی بۆ پێشوازیی لە ئیمانۆئێل ماکرۆن نیشان دا لە بەغدا کاتێک کە هەلومەرجێکی گونجاو بێت و وەبیری هێنایەوە پێوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و عێراق پێشینەیێکی درێژی هەیە.
باڵیۆزی کەنەدا-یش لە دیدارێکدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پیرۆزایی وڵاتەکەی گەیاندە کازمی و جەختی کردەوە ئۆتاوا هەوڵ بۆ سەرکەوتنی دەوڵەت نوێی عێراق دەدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment