ئەندامێکی باڵای پارتی: سەركردایەتی نوێی یەكێتی پێویستیان بەئەزموون بۆ شێوەی مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش لێدوانەکانی فەرید ئەسەسەرد چەندین بەرپرس و ئەندامی باڵای پارتی وەڵامی ئەو لێدوانەیان دایەوە و عەلی حوسێن یەک لە ئەندامانی باڵای پارتی لەو بارەیەوە دەڵێت: سەركردایەتیی نوێی یەكێتی پێویستیان بە ئەزموونی نوێ هەیە بۆ شێوەی مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی

کوردپرێس:

عەلی حسێن بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبەیە وەڵامی وتەكانی فەرید ئەسەسەرد لەبەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا دەداتەوە، ڕەتی دەكاتەوە هۆكاری كۆنەبوونەوەی پارتی و یەكێتی لەدواین جاردا پەیوەندی هەبووبێت بەلێدوانەكانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمەوە.

ئەو لەمیانی گفتوگۆیێک دەڵێت: هۆكاری كۆنەبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئەوەیە سەركردایەتیی یەكێتی نوێیە، ئەگەرنا هۆكاری تری جەوهەری نییە.

عەلی حوسێن دەشڵێت: سەركردایەتیی نوێی یەكێتی پێویستیان بە ئەزموونی نوێ هەیە بۆ شێوەی مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی، بێگومان سەركردایەتیی نوێی یەكێتی لە سەرەتای "تەعریفی" خۆیاندان و بەرنامەی خۆیان بۆ ئەو خەڵكانە هەیە كە چەند ساڵێكە لەیەكێتی دابڕاون.

هەروەها دەڵێت: ئێمە حیزبێكی دیموكراتین ئاساییە لەناوخۆی سەركردایەتی و مەكتەب سیاسی بۆچوونی جیاوازمان هەبێت: بەڵام پارتی لەو حیزبە كوردییانەیە هیچ باڵ و ئاڕاستە و گروپوێكی جیاوازمان نییە یەك "مەرجەع-مان" هەیە ئەیش (ماڵی بارزان) و (جەنابی مەسعود بارزانی-یە).

فەرید ئەسەسەرد پێشتر رایگەیاندبوو، كە ئەوان بەهۆی قسەكانی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەپشكی پارتی كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەو حیزبە دواخستووە، هەروەها رایگەیاندبوو، كە ئێستا پارتی بووە بەدوو باڵ.

News Code 178722

Your Comment

You are replying to: .
captcha