کوردپرێس:
شەوی چوارشەمە 14ی ئاداری 2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: یەك تووشبووی نوێ بە نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان كرا.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكە پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی كۆرۆنا پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتووی ناو شاری سلێمانییە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
دەرەنجامی نوێ …
یەك تووشبووی نوێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا، پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی كۆڕۆنا پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتووی ناو شاری سلێمانیە.
وەزارەتی تەندروستی
13 ئایار ٢٠٢٠
Your Comment