بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی سکرتێری مهکتهبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵامی فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ رۆنامهنووسان وتی: "پارتی هیچ باڵ و گرووپێکی نییه و ئهگهر باڵی ههبووایه دهفڕین بهڵام ئێمه ههموومان یهکین و تهنیا یهک سهرۆکیشمان ههیه ئهویش سهرۆک بارزانییه".
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی کاریگەری کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح لەسەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، گوتی: "جەنابی کاک نێچیرڤان سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، جەنابی کاک دکتۆر بەرهەم، سەرۆککۆماری عێراقە، بێگومان ئەو دوو سەرۆکە دەبێت کۆببنەوە، یەکێکیان جێگری سەرۆکی پارتییە و یەکێکیش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە، بە دڵنیاییەوە ئەو دوو سەرۆکە کاریگەریان لەسەر حیزبەکانیان دەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانیان ئاسایی بکەنەوە. دواتر پەیوەندی نێوان ئێمە و یەکێتی بەو خراپییە نییە کە خەڵکانێک دەیانەوێت. خەڵکانێک هەن بە گشتی دووژمنی جوڵانەوەی کوردین، نەک دووژمنی ئێمەبن بە تەنیا یان یەکێتی یان حیزبێکی دیکە، بەڵکو دووژمنی هەموو کوردێکن".
هەر لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، فازڵ میرانی گوتی: "پێش کۆنگرەی 4ی یەکێتی لە دەرئەنجامی ئەو گرفتانەی لەنێو سەرکردایەتی یەکێتیدا هەبوو، بووە مایەی ئەوەی ساردی بکەوێتە نێوان ئێمە و ئەوان، دوای بەستنی کۆنگرەش یەکێتی سەرکردایەتیەکی تازەی هەڵبژارد و رێڕەوێکی تازەشی گرتووەتەبەر، دەبێت ئێمە لەو رێڕەوە تێبگەین هەروەکو مام جەلال رەحمەتی خودای لێبێت لە ئێمە تێگەیشت. ئێمەش دەبێت لەو رێڕەوە تێبگەین، بۆ ئەوەی بزانین ئەوان چەند لە ئێمە تێدەگەن ئەوەی مام جەلال بۆ ئێمە رازی بوو ئەوانیش رازی بن، ئەوکات وەکو پێشووی لێدێتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment