پارتی بووەتە دوو باڵی جیاواز و هەوڵدەدەین دۆستایەتیمان لەگەڵ هەردوو باڵەکەی باش بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: تێڕوانینی ئێمە وایە ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە دوو باڵ، کە هەموو جارێک باسیشیان دەکەین دەڵێین ئەوان وەکو ئێمەیان لێهاتووە پێش کۆنگرەی چوارەم.

کوردپرێس: قسەکانی فەرید ئەسەسەرد لەمیانی گفتوگۆیەکی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، کە دەشڵێت: ئەو کێشانەی لەناو ئەواندا هەیە ئێمە توانیمان لەکۆنگرەی چوارەمدا چارەسەرییان بکەین، بەڵام نەخۆشیەکەی پێشتری ئێمە گواستراوەتەوە بۆ ناو پارتی.

ئەسەسەرد ئەوەش دەڵێت: هیوادارین ئێمە چۆن توانیمان چارەسەری بکەین ئەوانیش بەو شێوەیەی، کە بەگونجاوی دەزانن چارەسەری بکەن، بەڵام ئێستا کێشەیەکی ترمان وەک یەکێتی بۆ دروست بووە ئەویش ئەوەیە ئێستا ئێمە مامەڵە لەگەڵ لایەنێکدا دەکەین کە هەمان نەخۆشی پێشتری ئێمەی هەیە لەم هەلومەرجەی ئێستایاندا.

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی باسی لەوەش کردووە، وەک یەکێتی پێیان باشە و هەوڵدەدەن دۆستایەتی لەگەڵ هەردوو باڵەکەی پارتی باش بێت‌ و دەشڵێت: بۆ نموونە ئەوەی لەپەرلەمان ڕوویدا و ئەوەی قسەکانی کرد لەسەر گروپێکی ناو پارتی حساب دەکرێت نەک هەموو ناو پارتی و ئەوانەی زۆرجار قسە لەسەر سەرکردایەتی یەکێتی دەکەن گروپێکی ناو پارتییە نەک هەموو پارتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 178699

Your Comment

You are replying to: .
captcha