بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ڕیال کلیر دیفنس سەر بە پێنتاگۆن لە یادداشتێکدا دۆخی عێراق لێکدەداتەوە و لە بەشێکیدا ئاماژە بە پێگەی ئەمریکا لەو وڵاتە دەکات.
گۆڤارەکە ئاماژە بە بابەتی کۆ کردنەوەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت ئەم هەوڵە لە بەرژەوەندیی ئەمریکادا نییە چوونکە ئەمریکا ناچار دەبێت بۆ دابین کردنی پێداویستیی هێزەکانی لە هەرێمی کوردسان پشت بە تورکیاوە ببەستێت.
ڕیال کلیر دیفنس لە دێژەدا دەنووسێت: حکوومەتی دۆناڵد ترەمپ مافی خۆیەتی پرسیار لەوە بکات "کە بۆچی ئەمریکا دەبێت مووچەی هێزی پێشمەرگە خەرج بکات لە حاڵێکدا کە بۆی ئاشکرا بووە کە ژمارەیێک لە سەرکردە کوردەکانی هەرێم داراییەکانی ئەو ناوچەیە بۆ بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیان بەکرا دێنن.
گۆڤارەکە دان بەمەدا دەنێت کە ئەمریکا بە ملیۆنان دۆڵاری لە عێراق خەرج کردووە و ئەو تێچووانەیش بەرژەوەندیی زۆری بۆ ئەمریکا نەبووە.
گۆڤاری سەربە وەزراەتی بەرگریی ئەمریکا بڕوای وایە کە ئەمریکا ناتوانێت بەتەواوێتی متمانە بە کوردەکانی عێراق بکات چوونکە سەرکردەکانی ئەم ناوچەیە پەیوەندیی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە.
ڕیال کلیر دیفنس دەڵێت نابێت ئەمریکا تەرکیز لەسەر ئامادەبوونی سەربازیی خۆی لەعێراق بکات و دەبێت تەرکیز لەسەر بازرگانی کردن و سەرمایەدانیان لەو وڵاتە بکات چوونکە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دابین دەکات و لە بەرژەوەندیی عێراقیشدایە.
گۆڤارەکە لە کۆتاییدا دەڵێت هەڵبژاردنی مستەفا کازمی وەکوو سەرۆک وەزیرانی عێراق هەنگاوێکی ئەرێنییە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا چوونکە پێوەرەکانی کازمی بۆ ئیدارەدانی عێراق دوورن لە وابەستەیی قەومی و مەزهەبی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment