بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەیسەل یووسف، ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) لە وتەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەنەکەسە لە هاوپەیمانیی سووری نەکشاوەتەوە و ڕاشیگەیاند: ئێمە خوازیاری جێگیرکردنی دیموکراسی لە سووریاین. تا ئێستا هەر هەڵبژاردنێک لە سووریا کراوە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی حزبی بەعسی سووریادا بووە و حزبی بەعس تا ئێستا لەبارەی پرسی کورد لە سووریا و دیموکراسی هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە.
فەیسەل یووسف لەدرێژەدا وتیشی بۆ لەناوبردنی کورد دەیان پڕۆزە داڕێژراوە و ئێستاش درێژەی هەیە، "تەنانەت ئەمڕۆش لە دیمەشق جەخت لەوە دەکەنەوە کە پرسی کورد لە سووریا بوونی نییە".
ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا جەخت دەکاتەوە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا دەبێت دانوستانەکانی ژنێڤ درێژەی پێبدرێت و بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان جێبەجێ بکرێت هەروەها دان بە داخوازییەکانی میللەتی سووریادا بنرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment