بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات و ڕایگەیاندووە، ئێوە لە هەلومەرجێکی هەستیاردا ئەم پۆستەتان وەرگرت، کە عێراق بە گیروگرفتێکی ئابووری و قەیرانی دارایی و ناعەدالەتی و نەبوونی شەفافیەت و گەندەڵی و کۆرۆنا و هەل و مەرجی دوای کۆرۆنا و باش ئیدارە نەکردنی ووڵات تێپەڕ دەبێت ئەرکێکی قورس لەسەر شانتان دەبێت.
دەقی پەیامەکەی مەحەمەدی حاجی مەحمود بۆ مستەفا کازمی :
سڵاو ڕێز..
پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەت لێ ئەکەین، بەبۆنەی هەڵبژاردنت بە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەرچەندە لە هەلومەرجێکی هەستیاردا، کە عێراق بە گیروگرفتێکی ئابووری و قەیرانی دارایی و ناعەدالەتی و نەبوونی شەفافیەت و گەندەڵی و کۆرۆنا و هەل و مەرجی دوای کۆرۆنا و باش ئیدارە نەکردی ووڵات ئەرکێکی قورس لەسەر شانتان ئەبێت، چوونکە عێراقی دوای سەدام عێراقێکی جودایە و بە خوێن و فرمێسک و زندە بەچاڵ و ماڵوێرانی بەدەست هاتووە.
هیوادارین بەڕێزتان وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە ژێر کاریگەری تاییفی ناوخۆدا نەبیت، بەڵکوو سەرۆک وەزیرانی عێراق بیت بەبێ جیاوازی و چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغداد و مافە ڕەوا دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەیت کە لە ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دا باجێکی زۆری عێراق بوونی داوە، ئەنفال و کیمیاباران و وێران کردنی ٤٥٠٠ گوندی کوردستان و ووڵاتێکی وێران و سووتاومان لە دوای سەدام بۆ بەجێما.
بۆیە هیوادارم بەڕێزتان بەشێک لە برینە قووڵەکانی خەڵکی کوردستان ساڕێژ بکەن، تاوەکوو هەست بکات لە چوارچێوەی عێراق دایە. هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment