پێنج ڕۆژە هیچ تووشبوویێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرێمی کوردستان لەماوەی 5 ڕۆژی ڕابردوودا، هیچ تووشبوویێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار نەکردووە و 92.6 تووشبووان تا ئێستا پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری کۆرۆنای لەو ناوچەیە بڵاو کردەوە و بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە تەنها 20 نەخۆش لەژێر چاودێڕیی پزیشکیدا ماونەتەوە، دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم:

1. کەرەنتین

تاوەکوو ئەمڕۆ 21ی 2ی2020؛ ١٠٣٤٢ هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها ١٢٣٣ هاووڵاتی لە ٣٢ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ ٥٠٢ لە هەولێر، ١٢٨ لە سلێمانی، ٦٠٢ لە دهۆک، ١ لە ڕاپەرین. وە ٩١٠٩ هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان ٧١ هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ ٧٣٣ پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ ١٨٤ هەولێر، ٢٦٩ سلێمانی، ٢٨٠ دهۆک، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

کۆی گشتیی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٥١٨٣٢ پشکنین بووە

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان ٣٩١ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٣٦٦ نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها ٢٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178663

Your Comment

You are replying to: .
captcha