بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهی راگهیهندراوێکی نووسینگهی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەلاحەدین بەهائەدین بەیاوەری شاندێکی سەرکردایەتی سەردانی دەڤەری ڕاپەڕینی کرد و لەگەڵ کادران و ڕێکخستنەکانی مەڵبەندی حەوتی ڕانیەی یەکگرتوو و لقەکانی پشدەردا کۆبوویەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا تیشکی خستەسەر قەیرانی مووچەی فەرمانبەران و داوای کرد قووتی هاوڵاتیان نەکرێتە قوربانی کێشە و قەیرانە سیاسیەکان.
ئهمینداری یهکگرتوو هەروەها جەختی کردەوە لەزەرورەتی تەواوکردنی ڕێکەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و یەکڕیزی هێزە کوردستانیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێویست زانی بۆ چارەسەری گرفتەکان بەتایبەت بۆ کاتی دەرکردنی یاسای موازەنەی بودجەی 2021 کە بایەخێکی گەورەی هەیە بۆ گەلەکەمان.
لەبەشێکی تری ووتەکانیدا، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان جەختی کردەوە لە ڕۆڵی یەکگرتووەکان لە پرۆسەی پەروەردەی تاک و چاکسازی کۆمەڵگەیی و ڕزگارکردنی گەنجان لەپیلانی سەرگەردان کردن و بێکاری و نائومێدی و مایەی شانازیمانە ئەندامان و لایەنگرانی یەکگرتوو لە هەر شوێن و دەزگایەک بن لەدەرەوەی ئەرکی حزبیان مۆرکی دەستپاکی و ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی ناسنامەیانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment