بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەوا لە تورکیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی خەبەر تورک، ئاماژەی بەوە داوە: "ئەوان روویان سپییە و لە هیچ شتێک ناترسێن، بۆیە جگە لە پارتی دەسەڵات و دوو پارتی دیکەی تورکیا، ئامادەن لەگەڵ هەموو پارتێکی تری تورکیا گفتوگۆی هاوپەیمانی بکەن، کە (HDP) یەکێک لەو پارتانەیە.
باباجان گوتیشی: "جگە لە هاوپەیمانیی کۆماری کە لە نێوان پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) و پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (MHP) دروست بووە، لەگەڵ هەموو پارتەکانی تر زەمینە ساز دەکەین بۆ دروست کردنی هاوپەیمانی. ئێمە ناترسین و روومان سپییە، بۆیە وەکوو پارتی دەوا ئامادەین لەگەڵ HDPشدا گفتوگۆی هاوپەیمانی بکەین. ڕەنگە هەندێک پێیان وابێت جارێ زووە بۆ ئەو پرسە، بەڵام پارتی دەوا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات".
باباجان لەو دیمانەیەدا پشتگیریی پارتەکەی خۆی بۆ سیستەمی پەرلەمانی ڕاگەیاند و، ئاشکرای کرد: "ئەوان پاکێجێکی گۆڕینی ٧٤ مادەی دەستووری تورکیایان ئامادە کردووە و لە داهاتوویێکی نزیکدا لەگەڵ پارتەکانی تری تورکیادا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن".
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment