بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە کەناڵی "العهد"ی راگەیاندووە، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێم مەرجەعی هەموو هەرێمی كوردستان نییە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا سلێمانی بێبەش کراوە لە دەسەڵات و پارێزگارەکەی دەسەڵاتی مۆڵەتپێدانی وەبەرهێنانی نییە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی خستوەتەڕوو، یەکێتی هیچ کاتێک باسی هەرێمی سلێمانی و هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستانی نەکردووە، بەڵام "ئەگەر لامەرکەزییەت جێبەجێ نەکرێت بژاردەی دیکەمان دەبێت.
باسی لەوەش کردووە، خۆکاندیدکردنی بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەسەر بازنەی بەغدا وەک ئاڵنگاری بووە و سەرکەوتوو بووە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی و محەمەد حەلبوسی قایلیان کردم لە خۆکاندید کردنم بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان بکشێمەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment