ئەردۆغان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکات

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکات و رایدەگەیێنێت، متمانەی تەواویان هەیە کە حکوومەتەکەی مستەفا کازمی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو دەبێت.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا برووسکەیێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کردووە بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە، پێکهێنانی حکوومەت "لە ئەنجامی هەوڵی بەردەوام بووە و هیوای خواستووە خێربێت بۆ گەلی عێراق و ناوچەکە".

لە راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، ئەردۆغان متمانەی تەواوی خۆی دەربڕیوە بە سەرکەوتنی ئەو حکوومەتە لە ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا لەم کاتە سەختەدا کە نەک تەنها عێراق، بەڵکوو تەواوی جیهان پێیدا تێپەڕدەبێت.

سەرۆکۆماری تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە، تورکیا لەگەڵ عێراقە لەپێناوی یەکێتی و گەشەسەندنی، خوازیارە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەرەی زیاتری پێبدرێت، "بە جۆرێک خزمەتی بەرژوەندیی هەردوو گەلی دۆست بکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168663

Your Comment

You are replying to: .
captcha