ئامانجی سعوودیا لە هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان دابەش کردنی خاکی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی هاوپەیمانێتیی فەتح هۆشدار دەدات لەباەری نیاز خراپیی سعوودیا لە هاوکاری کردنی سیاسی و ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسکەندەر وتوت، لە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەومدا کاردانەوەی هەمبەر سەردانی شاندی سعوودیا بۆ شاری هەولێر پیشاندا و وتی: سعوودیا نیازی خراپی هەیە لە ناردنی ئەو شاندە چوونکە دەیهەوێت عێراق پارچەپارچە بکات و لە نێو خاکی خۆیدا لاوازی بکات.

وتوت لەو بارەیەوە ئیدیعا دەکات کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیا ڕێکەوتووە بۆ دابەش کردنی عێراق.

ئەو سیاسەتوانە عێراقییە هەروەها دەڵێت: کردنەوەی درگاکان لە ڕووی فەرماندە سەربازییەکانی سعوودیا کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەبێت بۆیەش دەبێت دەوڵەتی فیدراڵ لەبارەی ئەو هاوکارییانەوە هەڵویستی خۆی بنوێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16866

Your Comment

You are replying to: .
captcha