بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسکەندەر وتوت، لە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەومدا کاردانەوەی هەمبەر سەردانی شاندی سعوودیا بۆ شاری هەولێر پیشاندا و وتی: سعوودیا نیازی خراپی هەیە لە ناردنی ئەو شاندە چوونکە دەیهەوێت عێراق پارچەپارچە بکات و لە نێو خاکی خۆیدا لاوازی بکات.
وتوت لەو بارەیەوە ئیدیعا دەکات کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیا ڕێکەوتووە بۆ دابەش کردنی عێراق.
ئەو سیاسەتوانە عێراقییە هەروەها دەڵێت: کردنەوەی درگاکان لە ڕووی فەرماندە سەربازییەکانی سعوودیا کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەبێت بۆیەش دەبێت دەوڵەتی فیدراڵ لەبارەی ئەو هاوکارییانەوە هەڵویستی خۆی بنوێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment