بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاندووە بڕیاربوو ڕۆژی شەممە نۆى ئایار، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بکرێت لە شاری هەولێر لە بارەی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی نێوان هەردوولا کە لە رابردوو دروست بووە.
ئەحمەد پیرە زیاتر گوتى، کۆبوونەوەکە ناکرێت و دواخراوە تا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەڕێوەبچێت و دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کاتێک دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی کۆ ببنەوە لەسەر ئەو پرس و کێشانەی نێوانیان.
لای خۆیەوە تابان عەبدوڵا، بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندووە، بەڵێ کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە هەولێر دواخراوە بۆ کاتێکی تر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment