بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستیڤان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: ئەنتۆنیۆ گۆتریس، دەستخۆشیی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی موستەفا کازمی دەکات.
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ حکوومەتی نوێ دەربڕی و داوای ئەنجام دانی چاکسازی ڕاستەقینە دەکات بۆ باشتر کردنی ژیانی خەڵک و پتەو کردنی دامەزراوە دیموکراسیەکان لە عێراق.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگی کارکردنی بۆ بەرژەوەندیی عێراقییەکان دووپات کردەوە ئەویش لە ڕێگای پرۆسەیێکی سیاسی کە ئافرەتان و گەنجان و گشت پێکهاتە جیاکانی عێراق بە پیکهاتە ئیتنی و ئاینییەکان بتوانن بەشدار بن تیایدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment